Deprecated: Function set_magic_quotes_runtime() is deprecated in /home/vhosts/taban.ueuo.com/include/common.php on line 58

Free Web Hosting
 -'I|| مــه‌کـۆی تــابـان ||I'- / دروست كردنى مةحشى



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:    |  



#1 2010-03-17 15:11:40

danar_gulfrosh
ئه ندام
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-20
دواترین سه‌ردان: 2010-04-11
په‌یامه‌كان: 164

دروست كردنى مةحشى

خواردنی به‌تام و خواردنی كوردی
خواردنی مه‌حشی كه‌ به‌ باینجان یان كوله‌كه‌ یان ئه‌گه‌ر خوشكێك حه‌زی لێ بوو ده‌توانی هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ بكات به‌م جۆره‌ ئاماده‌ ده‌كرێت:

لێره‌ دا ئاماژه‌ به‌ باینجان ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌زتان له‌ كوله‌كه‌ بوو به‌هه‌مان شێوه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت .

پێویستیه‌كانی:
(5 - 6) باینجانی بچوك, خوێ به‌پێی ئاره‌زووی هه‌ر خوشكێك, قیمه‌ ( ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ناو باینجانه‌كان پڕ بكات).
پیازێك, ده‌سكێك كه‌ره‌وووز, دۆشاو, به‌هاراتی ڕه‌ش, كه‌مێك كشمیش و بایام .

ئاماده‌كردن:
باینجانه‌كه‌ جوان هه‌ڵ ئه‌كۆڵی, واته‌ (ناوه‌كه‌ی ده‌ر دێنیت)

پاشان كه‌مێك خوێ بكه‌ به‌ناویانه‌وه‌ و كه‌مێك له‌ ڕۆندا سوری ئه‌كه‌یته‌وه‌,

ئینجا قیمه‌ بۆ ناو باینجانه‌كه‌ حازر ئه‌كه‌یت به‌ شێوه‌یه‌:

له‌ تاوه‌یه‌ك دا كه‌مێك ڕۆن بقرچێنه‌ پاشان پیازێك وورد بكه‌و له‌ناوی دا سوری بكه‌ره‌وه‌ پاشان قیمه‌كه‌ی تێ بكه‌و ئه‌ویش سور بكه‌ره‌وه‌, وه‌ خوێ له‌م كاته‌دا به‌ قیمه‌كه‌وه‌ بكه‌, پێش ئه‌وه‌ی قیمه‌كه‌ ته‌واو سور بێته‌وه‌ نیوه‌ی ده‌سكه‌ كه‌ره‌ووزه‌كه‌ وورد بكه‌و له‌گه‌ڵ پیازو قیمه‌كه‌ سوری بكه‌ره‌وه‌, پاشان بایام و كشمیش تێ بكه‌, و به‌ قیاسی سه‌ره‌ كه‌وچكێكی چا بیبه‌ری ڕه‌شی پێوه‌كه‌.. كه‌ ته‌واو ئاماده‌ت كرد, ئینجا یه‌ك یه‌ك ناو باینجانه‌كانی لێ پڕ بكه‌.

شله‌كه‌ی یان ئاوه‌كه‌ی:
پیاز، ناوی باینجانه‌كه‌، دۆشاوی ته‌ماته‌، كه‌ره‌ووز، به‌هاراتی ڕه‌ش.

ئاماده‌كردن:
كه‌مێك ڕۆن بكه‌ مه‌نجه‌ڵێكه‌وه‌, نیوه‌ی پیازێكی تیا سور بكه‌ره‌وه‌, ناوی باینجانه‌كه‌ كه‌ هه‌ڵت كۆڵی بوو, ووردی بكه‌و سوری كه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ پیازوو ڕۆنه‌كه‌, كه‌مێك كه‌ره‌وز و خوێ و بیبه‌ری ڕه‌شی تێ بكه‌. پاشان كه‌وچكێك دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێبكه‌, پاشان 2 په‌رداخ ئاوی كوڵاو یان كه‌متری تێكه‌, جوان تێكی بده‌ تا شته‌كان تێكه‌ڵ ببن و دۆشاوه‌كه‌ش بڵاو ببێته‌وه‌, پاشان باینجانه‌كان بخه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌

بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 30 ده‌قه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكی مامناوه‌ند دای ده‌نێین.


( ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن به‌سته‌ر ببیننبۆ به‌ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ )

لێره‌ نیه‌

 


#2 2010-03-18 03:34:35

كوره كورد
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی
شوێن: خه يالي_خه و
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-16
دواترین سه‌ردان: 2010-04-14
په‌یامه‌كان: 1089

Re: دروست كردنى مةحشى

dast xosh har bzhyt


گه‌وره‌ترین هیوا و ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ ببمه‌ بچوکترین هیواو ئاواتی تۆ.
lovemabast@yahoo.com
( ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن به‌سته‌ر ببیننبۆ به‌ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ )


xamy_darya@hotmail.com

لێره‌ نیه‌

 


#3 2010-03-18 05:24:32

کچه‌ کورد
سه‌رپه‌رشتیاری خواردن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-17
دواترین سه‌ردان: 2011-06-24
په‌یامه‌كان: 490

Re: دروست كردنى مةحشى

ده‌ست خۆش


( ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن به‌سته‌ر ببیننبۆ به‌ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ )

لێره‌ نیه‌

 


#4 2010-03-19 16:07:51

TabaaN
به‌ڕێوبه‌ر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-15
دواترین سه‌ردان: 2010-08-07
په‌یامه‌كان: 1109

Re: دروست كردنى مةحشى

dast xosh


( ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن به‌سته‌ر ببیننبۆ به‌ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ )

لێره‌ نیه‌

 


#5 2010-03-20 01:01:36

DEWAN
چاودێری سه‌ته‌لایت
شوێن: خه ليفان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-08
دواترین سه‌ردان: 2010-08-13
په‌یامه‌كان: 265

Re: دروست كردنى مةحشى

ده‌ست خۆش


( ته‌نیا ئه‌ندامان ده‌توانن به‌سته‌ر ببیننبۆ به‌ ئه‌ندام بوون کلیک لێره‌ بکه‌ )
1-گه وره ترين ديارى ليبردونه..
2-مروف گوئ به عه يبه بدات هه رگيز به ئاواتى ناگات...
3-جوانترين شيعر له جيهان لايه لايه ى دايكانه...
4- رێكوپێكی له‌ ژیاندا ، باشترین ده‌رمانه‌.....
5- هیوا نیوه‌ی به‌خته‌وه‌ریه‌ .....
6- بێده‌نگی هه‌له‌ ناكات .....
7- كار دایكی ژیانه‌.....
8- به‌بێ هاوڕێ ، به‌هه‌شتیش جه‌هه‌نه‌مه‌ .....
9- شه‌و و رۆژ ، چاوه‌ڕێی كه‌س نابن.....
10- چاكه‌ ، هیچ كات وون نابێت.....
11- كه‌سێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ، كه‌ ماندوو نه‌بێت.....
12- زمانی ئه‌قڵ له‌ دڵ دایه
‌ و ، زمانی نه‌زان له‌ زاری دایه‌......
13- په‌له‌ باوكی سه‌رنه‌كه‌وتنه‌ .....
14- دژوارترین هه‌نگاو ، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌.....
15- جارێك بینین ، به‌رانبه‌ره‌ به‌ هه‌زار جار بیستن ....
16- به‌رد هیچ كات له‌ ناو ئاودا نارزێ و ، قسه‌ی باشیش قه‌ت كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌ ده‌ست نادات

لێره‌ نیه‌

 

خوارووی مه‌كۆ

Powered by PunBB
Translated By : Webchin
Designed And Style BY HeVaR HaWlErY